هۆشیار زێباری: شکاندنی مانگرتنی مامۆستایان بڕیارێکی بەرپرسیارانە بوو

شەیری بکە لە:
هۆشیار زێباری: شکاندنی مانگرتنی مامۆستایان بڕیارێکی بەرپرسیارانە بوو

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، بڕیاری مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتن، بڕیارێکی بەرپرسیارانەیە و پەیامەکەیان گیشتووەتە هەموو لایەک.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای 15 ڕۆژ لە مانگرتن، ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی بڕیاریاندا مانگرتنەکەیان هەڵپەسێرن.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "بڕیاری ئەمڕۆی مامۆستایان لە شاری سلێمانی بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەیان، بڕیارێکی بەرپرسیارانەیە و پەیامەکەیان گەیشتووەتە هەموو لایەک".

 

زانیاریی زیاتر: "بەو بڕیارەیان هەوڵی هەندێک پەرلەمانتاریان شكستپێهێنا کە بەدوای ئەستێرەبوون و پۆپۆلیزمدا دەگەڕێن بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش کە کێشەکە لەگەڵ بەغدا چارەسەر کراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ