حکومەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان هەماهەنگی لەبواری تەندروستی دەکەن

شەیری بکە لە:
حکومەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان هەماهەنگی لەبواری تەندروستی دەکەن

کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عەبدولرەحمان بن محەممەد ئەلعوەیس وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی کۆمەڵگەی ئیمارات

ئاڤا نیوز

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ دوبەی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان لەگەڵ عەبدولرەحمان بن محەممەد ئەلعوەیس وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی کۆمەڵگەی ئیماراتی کۆبووەوە، جەختیان لە هاوکاری و هەماهەمگی هەردوولا  کردەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەیاوەری شاندێکی حکومی لە ئیماراتە بەئامانجی ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکانی لووتکەکە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بواری تەندروستیدا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لووتکەی جیهانی حکومەتەکان، کۆڕبەندێکی جیهانییە بۆ خستنەڕووی دیدگای فراوان بۆ ئاراستەکردنی داهاتووی حکومەتەکان، 30 سەرۆکی وڵاتان، 140 سەرۆکی حکومەتەکان، 80 ڕێکخراو و دامەزراوەی نێودەوڵەتیی و هەرێمی لەگەڵ ژمارەیەک بیرمەندی جیهانی و شەش هەزار کەس بەشدار دەبن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ