BP و نەوتی عێراق "بەرنامەی هاوبەش" بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکووک ڕادەگەیێنن
- کوردستان
- 10 شوبات

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم (BP)ـی بەریتانیا بۆ گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بەردەوامە و هەردوولا کار لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش دەکەن، لە ماوەیەکی نزیکیشدا کارکردن لە کێڵگەکان دەستپێدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای نیگەرانییەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام 15-01-2025 لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لەندەن، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم (BP) یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆکرد.
لێدوانی فەرمی: عەلی معارج، بریکاری وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق:
- هەوڵەکانمان بۆ گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و سوود وەرگرتن لەو غازەی لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوتدا دەسوتێت بەردەوامە، تا بگەینە ئاستی خۆبژێویی لە غاز و بەرهەمە نەوتییەکان
- بەرنامەی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ کۆمپانیای کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم (BP) بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک، ئێستاش گفتوگۆ هونەریی و ڕێکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنە هاوبەشەکەمان بەردەوامە و لەماوەیەکی نزیکدا هەردوولا لەسەر وردەکارییەکان دەگەیەنە ڕێککەوتن.
-گرێبەستی هاوبەشی لە قازانج، بۆ ئێستا گونجاوترین جۆری پێکەوەکارکردنە چونکە قازانجی هەردوولای تێدایە، کۆمپانیا بەریتانییەکەش بەو ئاڕاستەیە هەنگاو دەنێت.
-ئێستا 60-65%ی ئەو غازەی لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوتدا دەسوتێت، وەبەرهێنانی تێدا دەکرێت و بۆ وزە گۆڕدراوە، بڕیاریشە لە پێنج ساڵی داهاتوودا ئاستی سووتانی غاز بگەیێنرێتە 0%.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات