لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری سلێمانی پشوو ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری سلێمانی پشوو ڕاگەیێنرا

پشوو (گرافیکی ئاڤا)

ئاڤا نیوز

شەپۆلێکی چڕی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرماش دابەزیون، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە بە جۆرێک ساردترین شوێنی هەرێمی کوردستان بۆ بەیانی حاجی ئۆمەران دەبێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەبڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، سبەی یەکشەممە 09-02-2025، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: