ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی کەمی خزمەتگوزاری لە گوندێکی هەولێر دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دانیشتووانی گوندێک لە ناحیەی کەسنەزان کێشەی کەمی خزمەتگوزارییان هەیە و داوایان لە ئاڤا کردووە دەنگیان بگەیەنێت.

چیرۆکی سەرەکی:  دانیشتووانی گوندی کۆڵەکی بچووک لە ناحیەی کەسنەزان، داوا دەکەن شەقامی سەرەکیی گوندەکەیان چاک بکرێت کە درێژیەکەی نزیک 5 کیلۆمەتر دەبێت، و لە ساڵی 2017ـەوە بەڵێنی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەیان پێدراوە. تاوەکو ئێستا مۆلیدەیشیان نییە و ڕۆژانە تەنیا چەند کاتژمێرێک کارەبای نیشتمانییان هەیە.

لێدوانی فەرمی: ئاڤا پەیوەندی بە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرەوە کرد و گوتی: وەک بەشێک لە شەقام و پڕۆژەکانی دیکە ئەم شەقامەش بەهۆی نەناردنی بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە لە لایەن بەغداوە دواکەوتووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: