ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم

شەیری بکە لە:
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. وێنە - PUK MEDIA

ئاڤا نیوز

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لەبارەی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، کۆبووەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە، ئەمڕۆش مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە بارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ، کۆبووەوە.

لێدوانی فەرمی:
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامی کارەکانی ئەو لیژنە تەکنیکییەی یەکێتی کە پێکهێنرابوو بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی کاربکات، بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێم و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەکردنی ڕەشنووسێک بۆ  تەعریفکردنی دەسەڵاتەکان و شێوازی کارکردن لەسەر بنەمای شەراکەتی حەقیقی و هاوبەشێتی و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان کرا.

وتەبێژی یەكێتی گوتیشی، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردنی زیاتر لە ئەو پرسە گرنگانەی کە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی باس کران لەوێش گفتوگۆی وردتریان لەسەر دەکرێت.

شەیری بکە لە: