پێدانی زەوی بۆ کارمەندانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەرچوو

شەیری بکە لە:
پێدانی زەوی بۆ کارمەندانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەرچوو

وێنەی پێشمەرگەیەک و ئاڵای کوردستان لەگەڵ چەند پارچە زەوییەک

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە پێشمەرگە و زێرەڤانی و پۆلیس و فەرمانبەر وکارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەربڕی.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 08-02-2025، هاوشێوەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دیکە، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا بە پێدانی زەویی بۆ پێشمەرگە و
کارمەندان و پۆلیسی وەزارەتی ناوخۆ.

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە 64 هەزار کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی، ئەو 64 هەزار ناوە پۆلیس و زێرەڤانی و فەرمانبەرانی ناوخۆ دەگرێتەوە.

- ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لیستی ناوی نۆ هەزار پێشمەرگە گەڕاوەتەوە وەزارەت.

- ناوی هەر 64 هەزار کەسەکە بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری، لە وەزارەتی شارەوانی دەدرێتە شارەوانییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئەوەی زەوییان بۆ تەرخان بكرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر فەرمانبەرێك، ‏هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.

باکگراوند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ماوەی ڕابردوو بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت، هاوکات مەرج و ڕێنمایی لەسەر پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەرچووە.

شەیری بکە لە: