لە وەرتێ پڕۆژەیەکی تایبەت بە پێشبڕکێی ئەسپسواری دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە وەرتێ پڕۆژەیەکی تایبەت بە پێشبڕکێی ئەسپسواری دروست دەکرێت

دیمەنی شارۆچکەی سۆران. وێنە - زاری کرمانجی

 

ئاڤا نیوز

پڕۆژەیەکی گرنگ و تایبەت بە ئەسپسواری لەسنووری ئیدارەی سۆران جێبەجێ دەکرێت، بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەوبارەیەوە دەڵێت 'هەموو پێداویستییەکانی تایبەت بە ئەسپسواری تێیدا فەراهەم دەکرێت'.

چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە بناری چیای کارۆخ بەدیاریکراوی لە ناوچەی وەرتێ پێشبڕکێی ئەسپسواری دەکرێت، بەڵام ئەو شوێنەکە گونجاو و فراوان نییە، بۆیە چەند گەنجێکی دەڤەرەکە سەردانی بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن و پڕۆژەیەکی تایبەت بە ئەسپسواری بۆ پێشنیاز دەکەن، بۆ ئەوەی ساڵانە ئەو پێشبڕکێیە لە دەڤەرەکەیان بەڕێوەبچێت و وەکو مۆرکی ناوچەکە بیپارێزن، بەرپرسی ئیدارەی سۆرانیش بەڵێنی جێبەجێکردنی پرۆژەکەیان پێدەدات.

لێدوانی فەرمی: هەڵگورد نەجیب، بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شوێنێکی تایبەت بە ئەسپسواری بە سەرجەم پێداویستییەکانییەوە لە دەشتی گوندی کەڵێتێیە دروست دەکرێت، ئێستا زەوی شوێنەکە تەخت کراوە و تا بەهار کارەکانی پڕۆژەکە تەواو دەبن.

زانیاری زیاتر: لەگەڵ پڕۆژە ئەسپسوارییەکە، چێشتخانە و شوێنی حەوانەوە بۆ گەشتیاران و ئەو کەسانەی بە مەبەستی ئەسپسواری سەردانی شوێنەکە دەکەن دروست دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پڕۆژەیە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.

بۆچی گرنگە: دروستکردنی پڕۆژەی ئەسپسواری وەک مۆرکی دەڤەرەکە دەمێنێتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی گەشتیارێکی زۆر بۆ دەڤەرەکە ڕادەکێشێت و دەبێتە سەرچاوەیەکی دیکەی داهات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: