پەرلەمانی ئێران. وێنە: میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
میدیا ناوخۆییەکانی ئێران لەبارەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەوە دەڵێن، ڕەنگە ئەمجارە کۆنەپارێزەکان زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان بەدەستبهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم هەینییە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامییئێران بەڕێوەچوو؛ هەرچەند پڕۆسەی پشکنینی پێشوەختە ڕێگەی لە زۆر بەربژێری دڵخوازی خەڵک گرت.
وێنە گەورەكە: لەگەڵ ئەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران سێ جار كاتی دەنگدانی درێژكردەوە، بەڵام ڕێژەی بەشداریكردن زۆر كەمتر بوو لەوەی كە چاوەڕێ دەكرا، ڕێژەی بەشدارینەكردن لە رۆژهەڵاتی كوردستان 75% بۆ 80% بووە و لە هەندێک شاریش تەنیا 500 كەس چوون بۆ دەنگدان.
لێدوانی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ئێران ڕایگەیاند کە لە کۆی 61 ملیۆن کەس، کە مافی دەنگدانیان هەبووە، ڕێژەی بەشداریکردن بە نزیکی 41٪ بووە.
ڕۆژنامەی شەرق پێشبینیی کردووە پەرلەمانی داهاتوو بکەوێتە دەستی کۆنەپارێزە تووندڕەوەکانەوە، کە کەمیی بەشداریکردنی هاووڵاتییانیان لە هەڵبژاردنەکەدا قۆستووەتەوە.
ڕۆژنامەی ئیعتیماد ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بەشداریکردن لە شارە گەورەکاندا کەمتر بووە بە بەراورد لەگەڵ شارە بچووکەکاندا.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 34 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
6 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات