زانیاریی نوێ؛ ئەو هاووڵاتییە ئیسرائیلییەی لە عێراق ڕفێنرا لەکوێیە؟

شەیری بکە لە:
زانیاریی نوێ؛ ئەو هاووڵاتییە ئیسرائیلییەی لە عێراق ڕفێنرا لەکوێیە؟

ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ، هاووڵاتییە ئیسرائیلییە ڕفێنراوەکە. وێنە:میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی زانیاریی نوێی لەسەر ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاند، براوەتە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان لە دەرەوەی شاری بەغدا و هێشتا زیندووە". 

 

چیرۆکی سەرەکی: مانگی ئاداری ساڵی 2023 ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ لەکاتی سەردانی بۆ عێراق ڕفێنرا؛ ئەو هاووڵاتییە پاسپۆرتی هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و ڕووسیای پێبووە و بەپێی زانیارییەکانیش لە بەغدا نەماوە و بەرەو بابل گواستراوەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە عەرەبی ئەلجەدیدی ڕایگەیاندووە: "هاووڵاتییە ئیسرائیلییەکە گواستراوەتەوە بۆ ناوچەیەکی دەرەوەی بەغدا و ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی گرووپێکی چەکداری ناسراودایە".

 

زانیاریی زیاتر: لە تەممووزی ساڵی ڕابردوو، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی تۆمەتبار کردبوو بە ڕفاندنی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ؛ لە ڕۆژی حەوتی هەمان مانگیشدا، حکومەتی عێراق دەستی بە لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکە کرد و ئەمریکاش گوشار دەکات.

شەیری بکە لە: