جاکۆ بیرێند، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
جاکۆ بیرێند، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر، لە دیدارێکی کورتدا لەگەڵ ئاڤا نیوز، باسی کار و پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەکات. لەبارەی بارودۆخی ئەمنیش دەڵێت هەولێر لە لەندەن و ئەمستەردام ئارامترە، بۆیە کۆمپانیاکانیان هاندەدەن بێن لە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
ئاڤا نیوز: هاوکارییەکانی حکومەتی هۆڵەندا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامن؟
جاکۆ بیرێند: هۆڵەندا ماوەی چەندین ساڵە هاوکاریی سەربازیی پێشکەشی پێشمەرگە دەکات، سەرەتا هاوکارییەکان جەوهەری بوون و 130 بۆ 250 سەربازی هۆڵەندی لە هەرێمی کوردستان بوون، بەڵام ساڵی ڕابردوو ژمارەکەمان کەمکردەوە. ئێستا ئێمە بە شێوازێکی دیکە بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان دەڕوانین. هاوپەیمانێیتی دژی داعش هەر ماوە و لەو چوارچێوەیەدا ڕاوێژکارەکانمان مەشق بە فەرماندەکانی پێشمەرگە دەکەن.
هاوکات کار بۆ ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەین بەتایبەت یەکەکانی حەفتا و هەشتا. لەڕووی سەربازییەوە بەشدارین لە ئەرکی ناتۆ لە عێراق و مانگی پێنج شوێنی ئیسپانیا دەگرینەوە. هەرچەندە ئێستا ژمارەیەکی کەمی سەربازمان ماوە، بەڵام سەردانە دیپلۆماسی و سەربازییەکانمان بۆ هەرێمی کوردستان هەر بەردەوام دەبن. پلانمان نییە ژمارەی سەربازەکانمان لە هەرێمی کوردستان زیاد بکەین، بەڵام لە عێراق زیادیان دەکەین.
ئاڤا نیوز: قەبارەی بازرگانیی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان چەندە؟ بەوپێیەی هۆڵەندا بەشدار بووە لە گەشەسەندنی ژێرخانی ئابووریی کوردستان.
جاکۆ بیرێند: پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوانمان زیاتر لە بواری کشتوکاڵە، سێکتەرێکی گرنگە و هۆڵەندا شارەزایی و ئەزموونی تەواوی تێدا هەیە و دەتوانین هاوکار و هاوبەشی باش بین بۆ هەرێمی کوردستان. هاوکارییەکانمان لە سێ بواردا خۆیان دەبیننەوە:
یەکەم: کار لەسەر سیاسەتی حکومەت دەکەین و ڕاوێژیان پێدەدەین چ سیاسەتێک گونجاوە بۆ گەشەسەندنی ژێرخانی کشتوکاڵ.
دووەم: پڕۆژەیەکمان هەیە بە ناوی پرۆژەی باخداری، کە پرۆژەیەکی زۆر گرنگە و تەکنیک و میکانیزمی نوێ پیشانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەدەین.
سێیەم: هاوکاریی پێشکەشی کەرتی تایبەت دەکەین، ئەویش لەڕێگەی هێنانی کۆمپانیا هۆڵەندییەکانی بواری کشتوکاڵ بۆ هەرێمی کوردستان، دەمانەوێت بۆیان ڕوون بکەینەوە ئەم هەرێمە کەشێکی لەبار و ئارام و گونجاوە بۆ وەبەرهێنان، بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەوە قەبارەی بازرگانی و ژمارەی کۆمپانیاکان زیاد بکەین.
ئاڤا نیوز: سەبارەت بە گەنجەکانی هەرێمی کوردستان هیچ پرۆگرامێکی هاوبەشی نێوان ئەمستەردام و هەولێر هەیە؟
جاکۆ بیرێند: بەڵێ، ئێمە دەبینین چینی گەنجان زۆر گرنگن و ژمارەیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە، زۆربەشیان زانکۆیان تەواوکردووە، بەڵام هەندێجار کێشەی دۆزینەوەی کاریان هەیە لە کەرتی تایبەتدا، چونکە لە هەرێمی کوردستان خەڵک زیاتر چاویان لەوەیە حکومەت کاریان پێبدات. بۆ گەشەسەندنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان، پرۆگرامێکمان بۆ توانای گەنجان هەیە و هەوڵدەدەین هاوکاری ئەوانە بین کە دەرچوی زانکۆکانن، بۆ ئەوەی هانیان بدەین لە کەرتی تایبەت کاربکەن، زۆر هاوکاریمان کردوون و ئێستا دەتوانن خۆیان بناسێنن، دەسپێکی باشیان هەبێ و وایان لێبکەین کە کەرتی تایبەت پێویستیان پێبێت.
ئاڤا نیوز: بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە هیچ گەنجێک توانیویەتی سوودمەندبێ و لە کەرتی تایبەتدا کار بدۆزێتەوە؟
جاکۆ بیرێند: بەڵێ، بەڵام پرۆگرامەکە لە فۆرمی جیاوازدایە، بۆ نموونە پرۆگرامی توانای گەنجان سنووردارە و تەنها هەماهەنگیمان لەگەڵ چوار زانکۆدا هەیە. پرۆگرامێکی دیکەمان هەیە بە ناوی گۆشەی پرتەقاڵی کە ساڵانێکە هەیە و هاوکاری گەنجانمان کردووە، هاوکاربووین لەوەی گەنجێکی زۆر بزنسی خۆیان داناوە و ڕاهێنانیان پێدەکەین، بە کارامەیی و لێهاتوویی و پەرووردەیی بۆ ئەوەی بزنسی خۆیان هەبێ و ببنە خاوەنکار و هەوڵی بەلۆبیکردنیانمان داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە