پەیامی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەبارەی هەڵبژاردنی کوردستان: پرۆسەیەکی گرنگە و پشتیوانین
- کوردستان
- 3 ئازار
ئاڵای ئیتاڵیا، ئەمریکا، نەتەوەیەکگرتووەکان، فەرەنسا، هۆڵەندا و بەریتانیا، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یونامی و کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بە جیا پەیام لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکەنەوە و پێشوازی و پشتیوانی لێدەکەن.
کونسوڵخانەی ئەمەریكا: پشتگیری لە هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین، کە بۆ دیموکراسییەکی تەندروست و ئایندەی هەرێمی کوردستانی عێراق زۆر گرنگە.
کونسوڵخانەی بەریتانیا: ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ دەربڕینی دەنگی خەڵکی هەرێمی کوردستان و داهاتووی ناوچەکە.
كونسوڵخانەی ئیتاڵیا: هانی هەموو لایەنەکان دەدەین هەڵبژاردنێکی ڕێکوپێک و ئازاد و دادپەروەرانەدا بەڕێوەببەن.
کونسوڵخانەی فەرەنسا: ڕێکخستنی هەڵبژاردنێکی ئازادانە لە بەرژەوەندی هەموواندایە.
کونسوڵخانەی هۆڵەندا: هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە بۆ دیموکراسی، وەکو ئۆکسجین وایە بۆ ئاگر.
کڵاودیۆ کۆردۆن، جێگری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی): هیوادارین هیچ بەربەستێك نەیەتە پێش و نەتەوەیەكگرتووەكان بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسەکە.
باکگراوند: ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10-06-2024ی وەک وادەی بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە