کۆمیسیۆنی عێراق: دەتوانین بێ کێشە هەڵبژاردنی کوردستان بەڕێوەببەین

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆنی عێراق: دەتوانین بێ کێشە هەڵبژاردنی کوردستان بەڕێوەببەین

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەست بە ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دڵنیاییش دەدات لەوەی دیاریکردنی وادەکە بە ڕەزامەندی ئەوان بووە و دەتوانن بێ کێشە پرۆسەکە بەڕێوەببەن.

وێنە گەورەکە: دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 10-06-2024 ی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری کرد.

لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیای کۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی گوت، دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن بە هاوئاهەنگی ئێمە بووە، کاتەکەی گونجاوە و دەتوانین بێ کێشە پرۆسەکە بەڕێوەببەین.
 
زانیاری زیاتر: سیستەمی ئەمجارەی هەڵبژاردن بازنەیی دەبێت و هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنە دابەش کراوە. بەپێی ژمارەی دانیشتووان کە کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا نیوزی پشتڕاست کردەوە، 100 کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە دابەش دەبن:

- هەولێر 34 کورسی
- سلێمانی 38 کورسی
- دهۆك 25 کورسی
- هەڵەبجە 3 کورسی
 
لەلایەکی دیکەوە: کۆميسیۆن وادەی تۆمارکردنی لیست و قەوارە سیاسییەکانی دیاری کردووە و دەبێت لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەمیان خۆیان تۆمار بکەن، وادەکە لە 5-3 دەستپێدەکات و  14-3 کۆتایی دێت. 

ژمارەکان وادەڵێن: بۆ خولی شەشەمی په‌رله‌مانی كوردستان 3 ملیۆن و 641 هەزار و 566 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: