سەرۆکی ئۆکراینا بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا: بەهانامان وەرن

شەیری بکە لە:
سەرۆکی ئۆکراینا بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا: بەهانامان وەرن

ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئۆکراینا داوای هاوکاری و بەهاناوەچوون لە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات و دەڵێت: مووشەک و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زیاتر ئێمە ڕزگار دەکات.

وێنە گەورەکە:  ڕووسیا گەڕێکی نوێی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکردووە و بە مووشەک، درۆن و تۆپ ئەو وڵاتە بۆردومان دەکات.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت: "پێویستیمان بە بەرگریی ئاسمانیی زیاتر هەیە لە هاوبەشەکانمانەوە پێمان بگات. ئێمە پێویستیمان بە بەهێزکردنی قەڵغانی ئاسمانیی هەیە بۆ پاراستنی زیاتری هاوڵاتیانمان لە تیرۆری ڕووسیا". 

زانیاریی زیاتر: شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا پێی ناوەتە ساڵی سێیەم، لە تازەترین هێرشی ڕووسیاشدا بۆ سەر ئۆدێسا لە باشووری وڵات بەلایەنی کەمەوە 11 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: