وەزارەتی تەندروستی بڕیارێک بۆ دەرمانخانەکان جێبەجێ دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی تەندروستی بڕیارێک بۆ دەرمانخانەکان جێبەجێ دەکات

کەسێک پشکنین بۆ دەرمان دەکات. وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لە تەواوی دەرمانخانەکانی هەرێمی کوردستان، دوو جۆر پشکنینی دەرمان بەشێوەی "موگناتیس و QR کۆد" جێگیر دەکرێن، بەمەش کوالێتیی دەرمان دەپارێزرێت و نرخەکەشی دیاری دەکرێت.

 

بۆچی گرنگە؟ ئەم بڕیارە دەرمانخانەکان پابەند دەکات بەو نرخەی کە وەزارەتی تەندروستی بۆ دەرمانەکان دیاری دەکات و ڕێگریش لە ساختەکردنی کوالێتییەکەی دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەگوێرەی بڕیارەکە، پێویستە لە هەموو دەرمانخانەکانی هەرێمی کوردستان دوو جۆر پشکنینی دەرمان جێگیر بکرێن، ئەوانیش پشکنینی موگناتیسی و QR کۆدن".

شەیری بکە لە: