سوودانی سەردانی شنگال دەكات

شەیری بکە لە:
سوودانی سەردانی شنگال دەكات

وێنەی سوودانی و چەند بەرپرسێكی نەینەوا- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی شنگال بکات و ژمارەیەک پرۆژەش ڕابگەیێنێت.


زانیاری بەدەستهاتوو: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای نەینەوا بکات و لەو چوارچێوەیەشدا دەچێتە هەریەک لە قەزاکانی شنگال، بەعاج و ناحیەی ڕەبیعە.


زانیاريی زیاتر: لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا سوودانی کۆمەڵێک پرۆژە ڕادەگەیێنێت، لە شنگالیش بەردی بناغە بۆ دروستکردنی گوندی نوێی کۆچۆ و ژمارەیەک پرۆژەی دیکە دادەنێت و لە ناحیەی ڕەبیعەش نەخۆشخانەی ئەو ناحیەیە دەکاتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەمجارە سوودانی سەردانی شنگال دەکات، لەو کاتەوەی بووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێشتر لە ساڵی 2023 بڕیاردا سەردانی قەزاکە بکات بەڵام هەڵیوەشاندەوە.


بۆچی گرنگە: ساڵی 2014 داعش هێرشی کردە سەر شنگال و دەیان کومەڵکۆژی تێدا ئەنجامدا و وێرانەیەکی زۆری لەدوای خۆی جێهێشت، تاوەکو ئێستاش ئەو قەزایە بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی دۆخی ئەمنی و ئیدارییەوە دەناڵێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان