بەهۆی نزیکی پاڵاوگەیەک لە گوندەکانیان، دانیشتووانی گوندەکانی گڵەزەردە و کانی سپیکە بە دەست هاتووچۆی تانکەرەوە دەناڵینن و ڕێگای هاتووچۆیان لێ وێران بووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هاتووچۆی بەردەوامی تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت و سووتەمەنی، ڕێگای سەرەکی گوندەکانی گڵەزەردە و کانی سپیکە لە سنووری سلێمانی تێکچووە و دانیشتوانی هەردوو گوندەکەش نارازین.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدوڵرەحمان پەیامنێری ئاڤا میدیا لە کاتی چوونی بۆ گوندەکان، دەڵێت لەبەر خراپی ڕێگاکە ناچار بووین لەسەر ڕێگای خۆڵ بڕۆین.
لێدوانە فەرمییەکان:
- ڕەفیق عومەر، ئەنجوومەنی گوندی گڵەزەردە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ژیانمان نەماوە و تانکەرەکان ڕێگاکەیان بە درێژی دوو کیلۆمەتر تێکداوە، لەبەر زۆریی چاڵ و چۆڵ ناتوانی پێیدا بڕۆی، ڕۆژانە بەزەحمەت دەتوانین بگەینەوە گوندەکانمان.
- ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ بە ئاڤای ڕاگەیاندووە: با خەڵکی ئەم ئاواییانە ئیمزا کۆبکەنەوە و داواکارییەکەیان بهێنن بۆ ناحیەی بەکرەجۆ، ئـێمەش بەرزی دەکەینەوە و کاری لەسەر دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پێشنیازی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ پێشکەش بە ئۆکراینا کرا
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ یەک ملیار دۆلاری دیکە لە بودجەی هارڤارد کەم دەکاتەوە
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
سوودانی "بڕیارێک" لەبارەی وەرگرتنی گەنم دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: جیهان دەنگێکی دڵسۆز و یەکڕیزخوازی لەدەست دا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ نەوتی سپی لە ناحیەی سوورداش و دەورووبەری دابەش دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دیاردەی نێرگەلەکێشان لە پارک و شوێنە گشتییەکانی هەولێر بنبڕدەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرووی 19 هەزار فەرمانبەری دیكە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە