ئیسرائیل: لەگەڵ حەماس ئاگربەست ناكەین

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: لەگەڵ حەماس ئاگربەست ناكەین

دیمەنێكی وێرانبووی غەززە- ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ئاشكرایان كردووە، تا ئەو كاتەی حەماس لیستی ئەو بارمتانەی كە لە ژیاندان ئاشكرا نەكات و دواتر ئازادیان نەکات ئیسرائیل ئاگربەست لەگەڵ حەماس ناكات، حەماسیش داوای ئاگربەستی یەکجارەکی دەکات.


وێنە گەورەكە: وابڕیاربوو ئەمڕۆ یەكشەممە 03-03-2024 ئیسڕائیل و حەماس لە قاهیرە كۆببنەوە بۆ قسەكردن لەسەر ئاگربەست، بەڵام ئیسڕائیل ئامادەی دانیشتنەكە نابێت تا حەماس دڵنیایی نەدات لە ئازادكردنی دیلەكان، حەماسیش دەڵێت ئازادكردنی دیلەكان بە ئاگربەستی كاتی نابێت.

 

لێدوانی فەرمی: بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە: پێشووتر شاندی ئیسرائیل بەبێ وەڵام گەڕاونەتەوە دوای وتووێژیان لەگەڵ میسر و قەتەر، ئەمە دوای ئەوەی ناوبژیوانەكان بەڵێنیاندا كە حەماس ژمارەی دیلەكان ئاشكرا بكات و بەڵێنی ئەوەش بدات كە لە ژیاندا ماون.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس بە  ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، گرووپەكە ئامادەنییە  هیچ جۆرە رێككەوتنێكی كاتی لەگەڵ ئیسڕائیل بكات و دیلەكانیش ئازاد ناكات تا ئیسرائیل نەكشێتەوە و مەرجەكان جێبەجێنەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: