وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دامەزراوەیەکی گرنگی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دامەزراوەیەکی گرنگی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی نێوان وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەی 'ئێف دی دی"

ئاڤا نیوز

 

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ دامەزراوەیەکی گرنگ لە ئەمریکا کۆدەبێتەوە و تیشک دەخاتە سەر مافە دەستووریییەکانی هەرێمی کوردستان لە عیراق.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە و لێکۆڵەرانی دامەزراوەی (ئێف دی دی) کۆبووەوە کە دامەزراوەییەکی بەرگریکردن لە دیموکراسییە لە ئەمریکا، باسی لە گرنگیی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوت و چەند تەوەرێکی دیکە کردووە. 

 

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم پرسانە کراوە کە بریتین لە:-

 

یەکەم: گرنگی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان وەک نموونەیەکی دەگمەنی دیموکراسی، پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست.

 

دووەم: پاشگەزبوونەوەی وردە وردەی لايەنەکانی سیاسییەکان لە بەڵێنەکانیان لە بەغدا بۆ سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان، جێبەجێنەکردنی 52 برگەی هەستیار لە دەستووری عێراق و گەڕانەوەی عێراق بەرەو حوکمێکی مەرکەزی و لاواز کردنی فیدراڵیەت.

 

سێیەم: بە ئامانجکردنی هەرێمی کوردستان بە مووشەک و درۆن لەلایەن ملیشیاکان، ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت و ڕاگرتنی بودجە و مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، بنەماڵەی شەهیدان و خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن حکومەتی بەغدا، ئەم هەڵسوکەوتانە هەوڵی ئەوانن بۆ لاوازکردنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و کارکردن لە پێناو نەمانی، ئەمەش گەورەترین هەرەشەیە دژ بە دیموکراسی و پێکەوەژیان لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست.

 

چوارەم: باسی بارودۆخی ناوچەیی و نیشتمانیمان کرد لە دوای گۆرانکارییەکان لە سووریا و باردۆخی پێکهاتەکان لەم وڵاتە.

 

پێنجەم: باسی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کرد بە کردار و گوتار بە پاراستنی پێکهاتەکانی ئایینی و نەتەوەیی، بەرگریکردن لە بەهاکانی دیموکراسی، لێبووردەیی و پێکەوەژیان. 

 

شەشەم: جەختمان لە گرنگیی ڕۆڵی ئەمریکا و وڵاتانی دۆست لە هاندان و فشار خستنە سەر بەغدا بۆ پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکان و پێدانی مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێمی کوردستان کردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ