لەماوەی هەفتەیەكدا زێڕ بەرزترین نرخی تۆماركرد

شەیری بکە لە:
لەماوەی هەفتەیەكدا زێڕ بەرزترین نرخی تۆماركرد

زێڕ- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەرزترین نرخی تۆمارکردووە؛ ئەوەش نرخی زێڕی لە هەرێمی کوردستان بەرزکردووەتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: لە هەفتەی ڕابردوودا نرخی یەک ئۆنس زێڕ لە دوو هەزار و 54 دۆلارەوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 83 دۆلاری ئەمریکی.


لێدوانی فەرمی: گۆڤەند فارووق، زێڕنگەر لە هەولێر بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکەین بەرزتریش ببێتەوە.


ژمارەکان وادەڵێن: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بریتییە لە 515 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بریتییە لە 450  هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بریتییە لە 385  هەزار دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: