بەرپرسێک لە عێراق ڕایكردووە و بە حەوت ساڵ زیندانی سزا دەدرێت

شەیری بکە لە:
بەرپرسێک لە عێراق ڕایكردووە و بە حەوت ساڵ زیندانی سزا دەدرێت

دادگەی تاوانەکانی ڕەسافە

ئاڤا نیوز


دادگەی تاوانەکانی ڕەسافە، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر بەڕێوەبەرێکی گشتی لەو وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق سەپاند، بەتۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتیی و ڕاکردن لە ئەرکەکەی.


وێنە گەورەکە: دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی ئاماژە بەوەدەدات، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بەبێ ئامادەبوونی لە دژی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژە و وەبەرهێنانی پیشەسازی یەکگرتوو دەرکرد، بە تۆمەتی زیانگەیاندنی بە مەبەست بە سامانی گشتیی.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی زانیاری و پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە: عەلی شافی ئەسعەد، بەڕێوەبەری گشتیی  کۆمپانیای گشتی بۆ دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژە و وەبەرهێنانی پیشەسازیی یەکگرتوو لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، بە مەبەست زیانی بە سامانی گشتیی گەیاندووە لە ئەنجامی خراپ بەڕێوەبردنی پڕۆژەیەک 304 ملیۆن و 500 هەزار دیناری بەفیڕۆداوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەڕێوەبەرە تەواوکردنی کارەکانی لە پڕۆژەی پیشەسازی نەهرەواندا دواخستووە و ئەنجامی کاری یەکەکانی ڕادەست نەکردووە، جگە لەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کۆمپانیایە نەگرتووەتە بەر  کە پڕۆژەکەی جێبەجێ کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: