بۆ جاری دووەم ئەمریكا لە ڕێگەی ئاسمانەوە هاوكاری گەیاندە غەززە

شەیری بکە لە:
بۆ جاری دووەم ئەمریكا لە ڕێگەی ئاسمانەوە هاوكاری گەیاندە غەززە

وێنە: میدیای فەڵەستین

ئاڤا نیوز


بەهۆی ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززەوە، ئەمریکا بۆ جاری دووەم لە ڕێگەی ئاسمانەوە بە پەرەشووت هاوکاری گەیاندە کەرتی غەززە لە فەڵەستین.


وێنە گەورەکە: بۆ ئەوەی بەخێراترین شێوە هاوکارییەکانی ئەمریکا بگاتە ئاوارەکانی کەرتی غەززە لە ڕەفەح، ئەمریکا بە پەرەشووت و لە ئاسمانەوە هاوکاری گەیاندە ناوچەکە و ئەمریکاش دەڵێت، بەردەوام دەبن لە گەیاندنی ئەم شێوازە هاوکارییە بۆ کەرتەکە.


بۆچی گرنگە: زیاتر لە ملیۆنێک و 400 هەزار کەس لە ڕەفەح، پێویستیان بەهاوکاریی مرۆیی هەیە، بەڵام بە ئاسانی هاوکارییەکانیان پێناگات، بەتایبەتی دوای ئەوەی نێوان ئیسرائیل و نەتەوەیەکگرتووەکان ئاڵۆزی زیاتری تێکەوت، ئەمریکا بۆ ئەوەی هاووکارییەکان بگاتە دەستی خەڵک لە ئاسمانەوە هاوکارییەکان دەنێرێت.


لێدوانی فەرمی: فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند: هاوکارییەکان لە ڕێگەی فڕۆکەوە بوون، سێ فڕۆکە  کارەکەیان کردووە، هێزی ئاسمانی شاهانەی ئوردنیش بەشدار بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان