ئەمریكا لە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی چین دەكۆڵێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریكا لە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی چین دەكۆڵێتەوە

وێنە: city magazin

ئاڤا نیوز


حكومەتی چین نیگەرانە لە بڕیاری دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە، لەو ئۆتۆمبێلە كارەباییانەی لە چینەوە هەناردەی ئەمریكا دەكرێن.


لێدوانی فەرمی: ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە پەكینی پایتەخت بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەدا ئەمریكا بە پاڵنەرەكانی پاراستنی بازرگانی مامەڵە دەكات و دەیەوێت ڕێگری لەوە بكات ئۆتۆمبێلە دروستكراوەكانی چین، بچنە نێو بازاڕەكانی ئەمریكا.


زانیاريی زیاتر: چین پیێ وایە "بە سیاسیكردنی ئەمریكا لە پرسە ئابووری و بازرگانییەكان تەنیا زیان بە گەشەسەندنی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی خۆی دەگەیێنێت". 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە 29ـی شوباتی ئەمساڵ، بڕیاریداوە لێكۆڵینەوە لە ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان بكرێت كە لە چینەوە هاوردە دەكرێن بۆ ئەمریكا، بەهۆی مەترسییە ئەمنییە نیشتمانییەكانی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی پەیوەست بە ئینتەرنێت بۆ زانیارییە كەسییەكانی هاووڵاتیانی ئەمریكی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ