سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکووک کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکووک کۆدەبێتەوە

كەركووک- وێنە: INA

ئاڤا نیوز


محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ جاری دووەم سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی کەرکووک دەکات سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ کاتژمێر 03:00ـی دوانیوەڕۆ لە بەغدا، کۆبوونەوەی سوودانی و لایەن و پێکهاتەکانی کەرکووک بەڕێوەدەچێت، هەشت لایەنی براوەی کەرکووک پڕۆژەی خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک ئاراستەی سەرۆکوەزیران دەکەن.


بۆچی گرنگە: نزیکەی سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تێپەڕ دەبێت، تاوەکو ئێستا بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان ئەنجووومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەی نەکردووە.


لێدوانی فەرمی: "سەرجەم لایەنەکان پڕۆژە و داواکاری خۆیان دەبەنە سەر مێزەکەی سوودانی، هەمووانیش داوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکەن، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک لە داواکاری خۆی پاشەکشەی نەکردووە."حەسەن مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وای بە ئاڤا نیوزی گوت.


لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردوو بەشێکی لایەنە سوننەکان لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە خەنجەر ئاماژەی بەوەدا  "نزیکین لە ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانی پارێزگای کەرکووک."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: