بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان پێشانگەیەک بۆ نیشاندانی وێنە بە (3D) لە ئاکرێ کرایەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


پێشانگەیەکی هونەری بە ناوی "پڕۆژەی پرتەقاڵی و شین" بۆ هونەرمەند (کەیوان شەعبان ئاکرەیی) لەناو قشلەی ئاکرێ کرایەوە.


 زیاتر لە 400 کەسایەتی و هونەرمەند و بەشداربووان لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ بینینی وێنە و دیمەنەکانی پێشانگاکە ئامادە بوون.


پێشانگاکە لەلایەن ڕێکخراوی کوردستان بۆ کلتوور و هونەر کراوەتەوە، هونەرمەند (کەیوان شەعبان ئاکرەیی) دەڵێت: بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پێشانگایەک بۆ نیشاندانی وێنە بەشێوەی سێ ڕەهەندی (3D) دەکرێتەوە.


ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پێشانگاکە بوو کە بۆ ماوەی یەک مانگ ڕۆژانە لە کاتژمێر چواری ئێوارە تاکو 10ی شەو بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان