ئیمارات متمانەی بە ڕێڕەوی بازرگانی دەریای سوور نەماوە

شەیری بکە لە:
ئیمارات متمانەی بە ڕێڕەوی بازرگانی دەریای سوور نەماوە

دەریای سوور- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


عەبدوڵڵا بن توق، وەزیری ئابووریی ئیمارات دەڵێت، ململانێی ڕێڕەوی بازرگانی دەریای سوور، متمانەی وەبەرهێنەرانی لە ئیمارات دابەزاندووە.


وێنە گەورەکە: لەسەروبەندی هێرشە بەردەوامەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی  دەریای  سوور ، هێلە بازرگانییەکە لە ژێر مەترسیدایە و زیانێکی ئابووی زۆری بە هەناردەی بازرگانی ئەو هێڵە گەیاندووە.


بۆچی گرنگە: ئیمارات بیر لە دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێی جێگرەوەی دەریای سوور دەکاتەوە.


لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا بن توق، وەزیری ئابووری ئیمارات ڕایگەیاند: "پێویستە سەیری ڕێگا بازرگانییە نوێیەکان بکەین، ڕێگەی نوێی گواستنەوەی شتومەکەکان، دڵنیابین لەوەی کە دابینکردنی پێویست بۆ بازاڕ لە ئیمارات و ناوچەکە و جیهاندا هەیە.


زانیاريی زیاتر: کاتێکی زیاترمان پێویستە تاوەکو دەگەڕێینەوە بۆ هاوسەنگی ئاسایی دابینکردن و داواکاری.


باکگراوند: لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس- و ئیسرائیل، حووسییەکانی یەمەن وەک هاوسۆزییەک بۆ فەڵەستینییەکان، تۆڵەی کوژرانی فەڵەستینییەکان بە لەناوبردنی کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور دەکەنەوە.


چاوەڕوانکراوەکان: پێشبینی دەکرێت، وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی بۆ ناو ئیمارات زیاتر گەشە بکات. 


ژمارەکان وا دەڵێن: ئیمارات لە ساڵی 2022دا ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ سەرمایەگوزاری گشتی تۆمارکردووە کە نزیکەی 23 ملیار دۆلار بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: