كاركردن لە پرۆژەی دووسایدی سەنتەری قەزای بنەسڵاوە دەستیپێكردەوە

شەیری بکە لە:
كاركردن لە پرۆژەی دووسایدی سەنتەری قەزای بنەسڵاوە دەستیپێكردەوە

وێنەی پڕۆژەكە- پارێزگای هەولێر

ئاڤا نیوز


کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی سەنتەری قەزای بنەسڵاوە دەستیپێکردەوە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت " لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێرە".


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کارکردن لە پرۆژەی دووسایدی سەنتەری قەزای بنەسڵاوە، دوای ماوەیەک وەستان دەستیپێکردەوە، کە بە گوژمەی (دوو ملیار و 343 ملیۆن و 350 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.


زانیاریی زیاتر: پرۆژەکە درێژیەکەی دوو هەزار و 600 مەترە و قیرتاوکردنەکەی دوو ملیۆن و 35 هەزار مەترە  و ئاوەڕۆی لولەیی تیرەی جیاوازی چوار هەزار و 750  مەترە.  ‌‌

       
بۆچی گرنگە: پڕۆژەکە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان و بەتەوابوونی گرفتی شەقام و هاتووچۆی هاوڵاتییان لەسەنتەری قەزای بنەسڵاوە چارەسەر دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: