سەرۆكوەزیران بارزانی: نیگەرانین لە پێشێلكردنی مافی پێكهاتەكان

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیران بارزانی: نیگەرانین لە پێشێلكردنی مافی پێكهاتەكان

كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیران بارزانی و شاندی ڕەوەندی كلدانی و ئاشوورییەكانی نیشتەجێی ئەمریكا

ئاڤا نیوز


لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانیی و ئاشووریی نیشتەجێی ئەمریکا کۆبووەوە.


وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەى نێوان سەرۆکوەزیران بارزانی و شاندێکی ڕەوەندی کلدانیی و ئاشووریی نیشتەجێی ئەمریکا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کریستییانەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەشتی نەینەوا کرا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی جەختی لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کردەوە. 


بۆچی گرنگە: هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان، بەرامبەر پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکان لەلایەن دادگەی فیدراڵی عێراقەوە دەربڕی.


باکگراوند: 21ی شوباتی ئەمساڵ، دادگای فیدراڵی عێراق دوای چەند جارێک دواخستن، دانیشتنێکی کرد و بڕیاریدا  11 کورسی کۆتای تورکمان و کریستیان و ئەرمەنیەکان لە پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە و هەڵبژاردنەکانیش فرە بازنە بن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: