بانکی ناوەندیی عێراق پێنج دراو وەک شوێنگرەوەی دۆلار زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
بانکی ناوەندیی عێراق پێنج دراو وەک شوێنگرەوەی دۆلار زیاد دەکات

وێنەی بانكی ناوەندیی عێراق- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


بانکی ناوەندی عێراق پشتڕاستیکردەوە، پێنج دراوی دیکەی وەک شوێنگرەوەی دۆلاری ئەمریکی دابینکردووە، بۆ ئەوەی بازرگانان لە کڕینی کەلوپەلەکانیان هەمان ئەو دراوە بەکاربهێنن کە لە وڵاتەکەدا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: عەممار حەمەد، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: "بانکی ناوەندی دراوی بیانی دیکەی بۆ بازرگانانی عێراق دابینکردووە، ئەوانیش بریتین لە "یۆرۆ، یوانی چینی، لیرەی تورکی، درهەمی ئیماراتی و ڕوپیەی هیندی" .


بۆچی گرنگە: کاتێک بازرگانێکی عێراقی کەلوپەل لە چینەوە هاوردە دەکات، دەتوانێت دیناری عێراقی بداتە بانکەکان و هەر لەڕێگەی بانکەوە ئەو دیناری بۆ دەگۆڕێتەوە بە یوانی چینی؛ ئەمە بۆ هەموو دراوەکانی دیکە ڕاستە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: