بۆ یەکەمجار ئەمریکا هاوکاری بۆ غەززە دەنێرێت

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار ئەمریکا هاوکاری بۆ غەززە دەنێرێت

دیمەنێكی غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


بەرپرسێکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سێ فڕۆکەی گەورەی سەربازی بۆ دابینکردنی پێداویستی خۆراکی ناردووەتە کەرتی غەززە لە فەڵەستین.


لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند: سێ فڕۆکەی سی -130ی ئەمریکی، بۆ هاوکارییکردنی هاووڵاتییانی غەززە و دابینکردنی پێداویستی خۆراکیی گەیشتوونەتە غەززە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی داوە هاوکارییەکانی بۆ ئەو خاکە زیاد بکات، ئەوەش دوای دۆخی کەرتی غەزە تا دێت بەرەو خراپی دەڕوات.


باکگراوند: بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ کەرتی غەزە ژمارەی کوژراوان 30 هەزار کەسی تێپەڕاند.


بۆچی گرنگە: بەهۆی بەردەوامیی شەڕ لە غەززە، دانیشتوانەکەی لە دۆخێکی سەختدان و ناردنی هەر هاوکارییەک دەکرێت برسێتی و باری سەرشانیان کەمێک سووکتر بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان