بەغدا ڕێكارەكانی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەدات، لەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێكارەكانی ناردنی پارەكەی هەرێمی كوردستان دەكات، دەشڵێت "ڕێكارەكانی كردنەوەی لقەكانی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین دەستیپێكردووە".


بۆچی گرنگە: وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە لە مانگی داهاتووەوە مووچە بە شێوازی ئەلیكترۆنی بێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە سەرجەم مووچەخۆران هەژماری بانكییان هەبێت، تا تەواوبوونی ڕێكارەكانی بە ئەلیكترۆنییكردنی مووچە، دابەشكردنی مووچە بەشێوازی پێشوو بەردەوادەبێت.


لێدوانی فەرمی: بەگوێرەی زانیارییەكان عێراق لەم هەفتەیەدا عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، ڕێكارەكانی كردنەوەی لقەكانی بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە.  د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بڕەپارەیەی ئەم مانگە بەغدا بۆ هەولێری دەنێرێت، لە خەرجی ڕاستەقینەیە و پشكی هەرێمی كوردستانە لە بودجەی ساڵی 2024 كە تاوەكو ئێستا هەموار نەكراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ