ئێران مامۆستایەكی ئایینی كورد حەوت ساڵ زیندانی دەكات

شەیری بکە لە:
ئێران مامۆستایەكی ئایینی كورد حەوت ساڵ زیندانی دەكات

وێنەی مامۆستا ئاینییەكە- هەنگاو

ئاڤا نیوز


میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، مەلا حەسەن جەنگخاهـ، مامۆستای سوننیی مەزهەب و کوردی سنووری شاری سەڵماس، سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.


چیرۆکی سەرەکی: بە گوێرەی زانیاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە  29-02-2024، حەسەن جەنگخاهـ، دانیشتووی گوندی "حەوت خان" سەر بە شاری سەلمَاس، دوای بانگکردنى بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئەو شارە، دەستبەسەر کرا و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای حەوت ساڵ بەندکردنەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواسترایەوە.


بۆچی گرنگە: حەسەن جەنگخاهـ، پێشووتر بە هۆکاری ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لێپرسینەوەی لێکراوە و بۆماوەی یەک هەفتە دەستبەسەرکراوە، لەبەرامبەر 300 ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی  و تا کۆتایی پڕۆسەی کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی ئازادکرا.


ئەمەش بزانە: لەماوەی یەک مانگدا ئێران سزای بەسەر سێ مامۆستای کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەپاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: