ئەمریكا بیر لە كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریكا بیر لە كشانەوەی هێزەكانی لە عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەكاتەوە

سەربازێكی ئەمریكی لەعێراق- AFP

ئاڤا نیوز 


واشنتن بیر لە کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی داواکارییە بەردەوامەکانی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق و حکومەت بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دێت.


وێنە گەورەکە: پێدەچێت ئەمریکا زۆربەی هێزەکانی خۆی لە عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە، پەیمانگەی واشنتن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک لە ڕاپۆرتێکدا ئەمە دەڵێت.


زانیاريی زیاتر: هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان وەک ئەڵقەیەکی سەرەکی لە پاڵپشتی لۆجستی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان لە دژی داعش لە سووریا کاردەکەن، ئێستا لە شاری بەغدا، سەڵاحەددین و بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار هێزی ئەمریکی هەن، ئەوانەشی لە هەرێمی کوردستانن، زیاتر ڕاهێنەران و ڕاوێژکارانی سەربازین.


بۆچی گرنگە: تائێستا هەرێمی کوردستان داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای نەکردووە، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش گرەنتی زیاترە بۆ ئارامیی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ