سەرۆکوەزیران بارزانی داوای لە وەبەرهێنەرانی ئەمریکا کرد سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی داوای لە وەبەرهێنەرانی ئەمریکا کرد سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن

ئاڤا نیوز


‎ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 29-2-2024 ژووری بازرگانیی ئەمریكا لە واشنتن، كۆبوونەوەیەكی بۆ پێشوازیكردن لە سەرۆكوەزیران بارزانی ڕێكخست، سەرۆكوەزیران بارزانی داوای لە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریكا كرد سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.


بۆچی گرنگە: لە پێشوازییەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنكار و وەبەرهێنەرە دیارەكانی ئەمریكا و چەندین كەسایەتیی ڕەوەندی كوردستانی نیشتەجێی ئەمریكا بەشدار بوون.


گوتاری فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی گوتەیەكی پێشكەش كرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمریكا و كۆمپانیا ئەمریكییەكانی كرد بۆ وەبەرهێنانەكانیان لە هەرێمی كوردستان.


بابەتی ستراتیژی: سەرۆكوەزیران بارزانی، ئاماژەی بە كارنامەی چاكسازیی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد لە بواری هەمەجۆركردنی ئابووریی و بنیاتنانی ژێرخانێكی بەهێز لە هەرێمی كوردستاندا، داواشی لە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریكی كرد كە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و لە نزیكەوە، دەرفەتەكانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا ببینن.

 

وێنە گەورەكە: سەرۆکوەزیران بارزانی سێ ڕۆژە بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنە و چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ سیناتۆر و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کردوون، لە کۆبوونەوەکاندا پاڵپشتی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: