عەبدوڵڵا حاجی مەحموود هەڕەشەی دامەزراندنی حیزبێکی نوێ دەکات

شەیری بکە لە:
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود هەڕەشەی دامەزراندنی حیزبێکی نوێ دەکات

محەممەد حاجی مەحموود و عەبدوڵڵا حاجی مەحموود

ئاڤا نیوز

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دوورخرانەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود لە ڕیزەکانی سۆسیالیست؛ هەرچەندە ناوبراو ڕەتیدەکاتەوە هەواڵەکە ڕاست بێت، بەڵام هەڕەشەی جیابوونەوە و دامەزراندنی حیزبێکی نوێ دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: دوای دروستبوونی کێشە لە نێوان محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی حیزب و عەبدوڵڵای برا و جێگری، ئەمڕۆ هەینی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کوبووەوە و بڕیاردرا کۆنگرە ببەسترێت و ژمارەیەک ئەندامیش دووربخرێنەوە.


لێدوانی فەرمی: د. فەرهاد تۆفیق، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی  بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاندووە: "ئەوانەی لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە دەکرێت لە کۆنگرە بەشداربن، بەڵام بە مەرجێک داوای لێبوردن بکەن و پەشیمان ببنەوە، ڕوونکردنەوەش لەبارەی هەڵوێستەکانیان بدەن. بۆ ئەو ئەندامانەشی
 هەڵوێستێکی نابەجێ و ناپەیڕەوییان کردووە، بەپێی کاریگەری هەڵوێستەکانیان داوای لێبوردنیان قبوڵ دەکرێت".

بۆچوونی بەرامبەر: عەبدوڵڵا حاجی مەحموود بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەواڵی دوورخرانەوەم دوورە لە ڕاستییەوە". داوای یەکڕیزیشی کرد و گوتی: "دوای گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردن لە یەک بازنەییەوە بۆ چەند بازنەیی، ڕووبەڕووی ئەرکی نوێ و شێوازی نوێی کارکردن دەبینەوە، پارتی سۆسیال دیموکرات پێویستی بە خۆسازدان و ئامادەسازی و خۆڕێکخستنەوە و یەکڕیزی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا لە پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتوو بن".

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود وەکو هۆشداری و ھەڕەشەیەک لە ئەگەری بەفەرمی دوورخستنەوەی گوتی: "لە هەر گۆڕانێکدا ئەگەری هاتنەپێشەوەی لیست و قەوارەی نوێ و پاشەکشەی هەندێکی دیکە هەیە"، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیکە بدات.




زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: