مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سیناتۆر و بەرپرسانی ئەمریکا بەردەوامن لە ڕاگەیاندنی پاڵپشتی بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی و هەرێمی کوردستان. ئەوان جەخت دەکەنەوە هەولێر هاوبەشێکی جێی بایەخی ئەمریکایە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی سێ ڕۆژە بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنە و چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ سیناتۆر و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کردوون، لە کۆبوونەوەکاندا پاڵپشتی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراون.
گرنگترین پەیامەکانی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی:
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە: هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و هاوبەشێکی جێی بایەخی ئەمریکایە.
جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی: کۆشکی سپی پشتیوانی کوردستانێکی بەهێز و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستانە.
برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی: پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گرنگە و ڕێز لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێمی کوردستان بگیرێت.
ئامۆس هۆکستین، گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
سێناتۆران جاک ڕید و ڕۆجەر ویکر: پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان گرنگە و هاوکاریی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
سێناتۆر تامی دەکوۆرت: هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا.
سێناتۆر لیزی گراهام: هەمیشە پشتیوانیی لە کوردستانێکی بەهێز و داوا و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان دەکەم.
دۆن بەیکن، ئەندامی کۆنگرێس: هەمیشە دەنگی کوردستان دەبم لە ئەمریکا.
ساشا بەیکەر، بریکاری وەزیری بەرگری: هاوڕاین لەسەر پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
بۆچی گرنگە: دوای فشارە بەردەوامەکانی حکومەتی عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و سیناتۆرەکان بۆ هەرێمی کوردستان، هاوکار دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 18 خولەک لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 36 خولەک لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە