لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە بەنگلادیش 43 کەس گیانیان لە دەست دا

شەیری بکە لە:
لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە بەنگلادیش 43 کەس گیانیان لە دەست دا

دیمەنێک لە ساتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە شاری دەکای پایتەختی بەنگلادیش، 43 کەس گیانیان لە دەست دا و 22 کەسیش بریندار بوون.

چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگرەکێکی گەورە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی شاری دەکا کەوتەوە.

لێدوانی فەرمی: سامانتا لال سێن، وەزیری تەندروستیی بەنگلادیش ڕایگەیاندوە، لانیکەم 43 کەس گیانیان لە دەست داوە و 22 کەسیش بریندار بوون.

زانیاری زیاتر: تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و تەرمەکانیان دەرهێناوە،  خەڵکێکی زۆری گیری خواردوو زڕگارکراون و چەندین کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: