خامنەیی بۆ گەلانی ئێران: دڵی دوژمنان خۆش نەکەن

شەیری بکە لە:
خامنەیی بۆ گەلانی ئێران: دڵی دوژمنان خۆش نەکەن

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران

ئاڤا نیوز

لەگەڵ کردنەوەی ناوەندەکانی دەنگدان لە ئێران، عەلی خامنەیی دەنگی دا و ڕایگەیاند، جیهان تەماشای ئەم هەڵبژاردنە دەکات، دۆست و دوژمن چاودێری دەکەن.

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی هەڵبژاردنی 12هەمین خولی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی (پەرلەمانی ئێران) و شەشەمین خولی ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕابەرایەتی لە ئێران بە بەشداریی 61 ملیۆن دەنگدەر دەستیپێکرد.

لێدوانی فەرمی: ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئامۆژگاری خەڵکی ئێران دەکەم کێبڕکێ لەسەر کاری چاک بکەن و بەشداریی فراوان لە هەڵبژاردندا بکەن.

"جیهان سەیری ئێمە دەکات بۆ ئەوەی بزانن هەڵبژاردن لە ئێران چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هیوادارم دۆستان دڵخۆش بکەین و دڵی دوژمنانیش خۆش نەکەین". ڕێبەری باڵای ئێران ئەمەشی گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان