ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران: نابێت مافی پێکهاتەکان پێشێل بکرێت

شەیری بکە لە:
ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران: نابێت مافی پێکهاتەکان پێشێل بکرێت

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و کریس ڤان هۆڵن، سەرچاوە: KRG

ئاڤا نیوز

دوو ئەندامی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ سەرۆکوەیزان بارزانی جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

وێنە گەورەکە: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە ئەمریکا، بە جیا لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین و کریس ڤان هۆڵن، ئەندامی ئەنجوومەنی پیران کۆبووەوە و دۆخی کریستیانەکان و پێکهاتەکانیان تاوتوێ کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی و سلۆتکین دۆخی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا و پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکانی کوردستانیان لەلایەن دادگای فیدراڵی تاوتوێ کردووە.

هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە .

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی و کریس ڤان هۆڵن باسیان لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردووە و داوایان کردووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگەنەدات مافی پێکهاتەکانی کوردستان پێشێل بکرێت.

بۆچی گرنگە: بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بە هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان ناڕەزایەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە و ڕۆژانە کاردانەوەکان زیاتر دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان