پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد

شەقامێکی تاران لە ڕۆژی دەنگدان. وێنە: EPA

ئاڤا نیوز

 

لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوەندەکانی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتیاندا کرانەوە و دەنگدەران نوێنەرانی خۆیان بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێرن.


وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی هەڵبژاردنی 12هەمین خولی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی (پەرلەمانی ئێران) و شەشەمین خولی ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕابەرایەتی لە ئێران دەستیپێکرد، بۆ ماوەی 10 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆی 85 ملیۆن ئێرانی 61 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەم هەڵبژاردنانەدا 59 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات بەتایبەت لە قوتابخانە و مزگەوتەکاندا بەڕووی دەنگدەراندا کراونەتەوە.


زانیاری زیاتر: ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی لە 290 کورسی پێکدێت، 15 هەزار و 200 کاندید لە ڕکابەرایەتیدان ، ئەندامانی ئەنجوومەنی شورا هەر چوار ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێن.


ئەمەش بزانە: دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمان و دیاریکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی شوورا، ئەنجوومەنەکە دانیشتنێکی تایبەت ڕێکدەخات بۆ هەڵبژاردنی رێبەری باڵای ئێران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: