زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی لە سێلمانی کوژرا

شەیری بکە لە:
زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی لە سێلمانی کوژرا

وێنەی عەبدولقادر سەبری ، ئەو هاووڵاتییەی لە سلێمانی کوژرا

ئاڤا نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی باکووری کوردستان لە سلێمانی بە دەستڕێژی گولـلە لە بەردەم چێشتخانەیەک کوژرا.

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: کوژراوەکە ناوی عەبدولقادر سەبری و ئەندامی هەدەپە بووە لە باکووری کوردستان. ماوەی چەند ساڵێكە هاتووەتە هەرێمی کوردستان و وەک پزیشک لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کاری کردووە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ئەو کەسە لەلایەن "میتی تورکیا"وە کوژراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ زانیارییەکیان  بڵاونەکردووەتەوە و دەڵێن سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

زانیاری زیاتر: دوو چەکداری نەناسراو هێرشە چەکدارییەکەیان کردووە، کوژراوەکەش "بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە" لەلایەن  تورکیاوە داواکراو بووە.

بۆچوونی بەرامبەر: تاوەکو ئێستا
تورکیا هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و هیچی لەبارەوە نەگوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: