لە هێرشێکی ئیسرائیل لە غەززە 104 کەس دەکوژرێن

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی ئیسرائیل لە غەززە 104 کەس دەکوژرێن

ئاڤا نیوز

بەهۆی هێرشێکی هێزەکانی ئیسرائیل 104  هاووڵاتی مەدەنی دەکوژرێن و 760 کەسیش بریندار دەبن.


چیرۆکی سەرەکی: لە کاتی وەستان بۆ وەرگرتنی خواردن و پێداویستییەکان لە باکووری کەرتی غەززە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەکانی ئیسرائیل هێرشی زەمینییان کردووەتە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکانی ئیسرائیل دەستڕێژی ڕاستەوخۆیان لە هاووڵاتیانی مەدەنی کردووە، بەهۆیەوە 104 کەس کوژراون و 760 کەسیش بریندار بوون.

باکگراوند: لە سەرەتای شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 هەزار کەس کوژراون، لەنێو کوژراوەکانیش زیاتر لە 12 هەزاریان منداڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان