تەنها لەم مانگەدا 54 کۆڵبەر لەلایەن ئێران کراونەتە ئامانج

شەیری بکە لە:
تەنها لەم مانگەدا 54 کۆڵبەر لەلایەن ئێران کراونەتە ئامانج

ژمارەیەک کۆڵبەر لە چیاکانی کوردستان، سەرچاوە: ڕێکخراوی هەنگاو

ئاڤا نیوز

تەنها لەم مانگەدا نزیکەی 67 کۆڵبەر لە سنووری هەرێمی کوردستان کوژران و بریندار بوون، 54 لەوان لەڕێگەی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانەوە بووە.

بڵاوکراوەی فەرمی: بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی دووی ئەمساڵدا 67 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون، 85٪ ی ڕووداوەکانیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە. 

زانیاری زیاتر: هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونەکان بەمشێوەیە بووە: تەقەی ڕاستەوخۆ 57 کەس (سێ کوژراو و 54 بریندار)  لێدانی هێزە چەکدارەکان یەک کەس، ڕووداوەکانی دیکە بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ، سەرمابردوویی، ڕووداوی هاتووچۆ بووە.

ئەمەش بزانە: زۆرترین قوربانی لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە کە 36 ڕووداو بووە، ئەم ئامارە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو کە 17 ڕووداو بوو، واتە 34٪ بەرز بووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: