ڕووسیا هەناردەکردنی بەنزین قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا هەناردەکردنی بەنزین قەدەغە دەکات

دوو تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی، سەرچاوە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

قەیرانی سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین لە ڕووسیا سەرهەڵدەدات، بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەش هەناردەکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ قەدەغە دەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە کەمیی سووتەمەنی، بۆ ماوەی شەش مانگ قەدەغەکردنی هەناردەکردنی بەنزین دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەکانیش بە چارەسەر دەزانێت.

زانیاریی زیاتر: بڕیارەکە لە ڕۆژی 1-3-2024  جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو 31-8-2024 بەردەوام دەبێت.

هۆکارە زانراوەکان: خواستی خەڵکی ڕووسیا بەتایبەت جووتیاران لەسەر بەنزین بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ دابیننەکردنی لەلایەن حکومەت دەگەڕێتەوە. هۆکارێکی دیکەش دەگەڕێتەوە بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی سووتەمەنی لەلایەن ئۆکرایناوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:
ڕووسیا هەناردەکارێکی گەورەی بواری نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان و گازە لە جیهاندا،  نرخی لیترێک بەنزین لەو وڵاتە نزیکەی 62 سەنتە. گەورەترین هەناردەکارانیشی بریتین لە وڵاتانی ئەوروپا، نایجیریا، لیبیا، تونس و ئیمارات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ