لە کەرکووک نرخی گۆشت و مریشک جێگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک نرخی گۆشت و مریشک جێگیر دەکرێت

ماوەیەکە نرخی گۆشت لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەتەوە، سەرچاوە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی گۆشتی سوور بەردەوامن و لە کەرکووکیش نرخەکەی جێگیر دەکرێت. 

وێنە گەورەکە: بەهۆی گرانبوونی نرخی گۆشت لەسەر ئاستی جیهان، لەلایەن ئیدارەی پارێزگای کەرکووکەوە چەند بڕیارێک دەرکران.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی کەرکووک و دەزگا ئەمنی و چاودێرییەکان جەخت دەکەنەوە،  ڕێگە بە زیادەڕەویکردن بۆ بەرزکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور و سپی و کەلوپەلی خۆراک لە بازاڕ و فرۆشگەکان نادەن.

زانیاری زیاتر: لە یەکی مانگی سێ تا یەکی مانگی چواری داهاتوو نرخەکان بەم شێوازە دەبێت؛

- کیلۆیەک گۆشتی بەرخ 18 هەزار دینار.
- کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە 16 هەزار دینار.
- کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بە ئێسکەوە 14 هەزار دینار .
- کیلۆیەک گۆشتی مریشک سێ هەزار و 500 دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان