لایەنە سیاسییەکانی تورکمان دژایەتی خۆیان بۆ "گرووپێکی ڕەگەزپەرستی تورک" ڕادەگەیێنن

شەیری بکە لە:
لایەنە سیاسییەکانی تورکمان دژایەتی خۆیان بۆ "گرووپێکی ڕەگەزپەرستی تورک" ڕادەگەیێنن

دیمەنێک دوای دامرکانەوەی ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر، سەرچاوە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

حیزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکمان، ڕاگەیێنراوێک لەبارەی سووتانی لەنگەی هەولێر و لەئەستۆگرتنی ڕووداوەکە لەلایەن گرووپێکی تورک بڵاودەکەنەوە و، دژایەتی خۆیان بۆ گرووپەکە ڕادەگەیێنن.

چیرۆکی سەرەکی: دوای کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کە زیانێکی ماددی زۆر بە کاسبکاران و دووکاندارانی بازاڕەکە گەیاند، گرووپێکی ڕەگەزپەرستی تورک بە ناوی "تەشکیلاتی عەهدی میللی تورک" بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی ڕووداوەکەیان لەئەستۆگرت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزب و لایەنە سیاسییەکانی تورکمان دژایەتی خۆیان بۆ هەر گرووپێک ڕادەگەیێنین کە بیانەوێ ئارامی و ئاسایشی هەولێر بکەنە ژێر پرسیارەوە و هەوڵ بۆ تێکدانی بدەن و ڕووداوی نەخوازراو و پشێوی بنێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: داواکارن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونی پێویست بکەن، هۆکاری سەرەکی ڕووداوی ئاگرەکە بۆ خەڵک ئاشكرا بکەن و ڕێگەنەدەن هیچ دەستێک ئاسایشی شاری هەولێر تێک بدات. داواکاریشن زیانلێکەوتوان قەرەبوو بکرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان