لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق دوو ئەندامی گرووپەکانی نزیک لە ئێران کوژران

شەیری بکە لە:
بۆردوومانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

بۆردوومانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

ئاڤا نیوز

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ئامانجێک لەناو خاکی سووریا بەردەوامە، شەوی ڕابردوو ئیسرائیل لەدوایین هێرشیدا میلیشیاکانی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: درەنگانی شەوی چوارشەممە ئیسرائیل گرووپە میلیشیاییەکانی سەر بە ئێرانی لە دەوروبەری دیمەشق کردە ئامانج و بەهۆی هێرشەکانەوە دوو کەس کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی حکومەتی سووریا، (سانا) ڕایگەیاند: سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتە کەوتووەتە کار و بەرپەرچی هێرشەکانی داوەتەوە و زۆرینەی موشەکەکانی ئیسرائیلی خستوونەتە خوارەوە.

شەیری بکە لە: