پشکنینی پزیشکی بۆ بایدن دەکرێت

شەیری بکە لە:
پشکنینی پزیشکی بۆ بایدن دەکرێت

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

پشکنینی پزیشکیی ساڵانە بۆ سەلامەتیی جەستەیی جۆ بایدن ئەنجامدرا. ئەمەش دەبێتە دوایین پشکنین بۆ بایدن کە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمساڵی ئەمریکا ئەنجامبدرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی ڕایگەیاند: "پشکنینەکە ڕۆژی چوارشەممە لە ناوەندی پزیشکیی سەربازیی واڵتەر ڕید ئەنجامدراوە، ڕۆژێک دواتر ئەنجامی پشکنینەکان دەردەرچن و کۆشکی سپی کورتەیەک لەسەری بڵاو دەکاتەوە".

 

زانیاریی زیاتر: جۆ بایدن تەمەنی 81 ساڵە و بەتەمەنترین سەرۆکی ئەمریکایە و خۆشی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەربژێر کردووەتەوە.

شەیری بکە لە: