سەرۆکی ئۆکراینا سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ شازادەی جێنشین کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی ئۆکراینا سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ شازادەی جێنشین کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی محەممەد بن سەلمان و سەرۆکی ئۆکراینا لە سعودیە. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، سەردانی سعودیەی کرد و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە؛گفتوگۆیان لەسەر پرسی ئاڵوگۆڕی دیلەکان کرد.

 

بۆچی گرنگە؟ سعودیە دەیەوێت ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان ئۆکراینا و بگێڕێت و ئامانجەکەشی گەیشتنە بە ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوانی هەردوولا.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکی ئۆکراینا پێشنیازێکی ئاشتی لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی شەڕ ئامادەکردووە و لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیەش گفتوگۆی کردووە تاوەکو بیخاتە بەردەم بەرپرسانی ڕووسیا. 

 

زانیاریی زیاتر: سعودیە یەکێکە لە هاوپەیمانە گرنگەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەکی باشیشی لەگەڵ ئۆکراینادا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان