ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دەبێتە چەند؟

شەیری بکە لە:
ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دەبێتە چەند؟

نەخشەی جیهان کە گوزارشت لە ژمارەی دانیشتووانی جیهان دەکات

ئاڤا نیوز

 

سەرباری جەنگ و گۆڕانی کەشوهەوا ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە کۆتایی ساڵی 2024 دەگاتە 8.09 ملیار کەس.

 

وێنە گەورەکە: گەشەی دانیشتووان بەراورد بە ساڵانی پێشوو لەم ساڵدا کەمتر بووە، ئەوەش بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و جەنگ و کەمی خۆراک و کەمبوونەوەی ئاو بووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراوەی سەرژمێری ئەمریکا رایگەیاند:

- لە ساڵی 2024 ژمارەی دانیشتووانی زەوی 71 ملیۆن کەس زیادیکردووە و بەو جۆرە لە ساڵی نوێدا ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە 8.09 ملیار کەس.

- لە ساڵی 2024 دانیشتوانی زەوی بە ڕێژەی 0.9% زیادیکردووە ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2023 خاوبوونەوەی بەخۆیەوە بینییوە، چونکە لەو ساڵەدا 75 ملیۆن کەس لە جیهاندا زیادیکردووە، کەواتە چوار ملیۆن کەس بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمتر  لەدایک بوون.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە مانگی 1 ساڵی 2025، لە هەر چرکەیەکدا چوار کۆرپە لەدایک بن، لە بەرامبەردا 2 کەس دەمرن.

شەیری بکە لە: